دۆن پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە

دۆن پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە
دۆن پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە
یارییەکانی پاڵاوتن وگەیشتن بە مۆندیاڵ بەردەوامە گۆڵکارانی ھەڵبژاردەکانی ئەوروپاش شەڕی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر دەکەن، لە ئێستاشدا کریستانۆ رۆنالدۆ یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی پورتوگاڵ پێشەنگی گۆڵکارانی کیشوەری ئەوروپای گرتووە بە تۆمارکردنی ٩گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی کە ئێستا لە ریزبەندی کۆمەڵەکەی لە پلەی دووەم دێت پورتوگالیەکان، لە دوای ئەویش لیڤان دۆڤسکی یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی پۆلەندا لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی ٨گۆڵ و لە دوای ئەویش لۆکاکۆی یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن و ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە پلەی سێ یەم دێت بە تۆمارکردنی ٦گۆڵ، ئەمساڵیش کێبرکێ بەھێز ھەیە لە نێوان ئەم گۆڵکارانە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکانیان تۆماربکەن و تیپەکەیان بگەینە جامی جیھانی و خۆشیان لەم جامە بدرەوشێنەوە.
کارزان کانەبی
Top