یانەیەکی سلێمانی چاوی لەسەر نازناوی خولی کوردستانە

یانەیەکی سلێمانی چاوی لەسەر نازناوی خولی کوردستانە
یانەیەکی سلێمانی چاوی لەسەر نازناوی خولی کوردستانە
جگە لە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی ھیچ یانەیەکی ئەو شارە نەیتوانی سەرکەوێت بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین و سیروانی نوێ شارەکەش تەنیا مانەوەی لە خولەکە پێبرا، بۆیە ئێستا یانەی نەورۆز بەرنامەی باشی دارێژیوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامەکانی خۆی لە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان باشتر بکات و نازناوەکەش بگەرێنەوە شاری سلێمانی ، نوێنەرانی ئەو شارەش مەشقی چڕ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕەنج بەخەسار نەچن لەم بارەشەوە یاسین عەبدولمەناف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنین لە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ، ھەرچەندە ئەم قۆناخە زۆر سەختە چونکە یانەکانی زۆر بەھێزن و ھەر یەکە و ھەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی دڵخۆشکەرتر لەوانی تر بەدەست بھێنیت، یاسین گوتیشی " ئەگەر بارودۆخەکە نەگۆرێت بەلێنمان داوە ئەنجامان ھەبێت و لەگەڵ ستافەکەی خۆمان خوێندنەوەیەکی تایبەت دەکەین بۆ ئەو تیپانەی سەرکەوتوون ، ئێمە یاریزانی خۆمان ھەیە پێویستیمان بە یاریزانی تر نییە کێشەمان ئەوەیە کەوا سوود لە ھێرشەکانمان نابینین لە نێو یاریگا ئەگەر نا ئاستمان زۆر باشە تا ئێستاش بڕیارمان نەداوە یاریزان بھێنین لە بارەی گرفتەکانی یانەکەش یاسین گوتی" ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەکەمان تەنیا چاومان لەسەر چوار گۆشەی زێرینە کە کاری داھاتوومان بە شێوەیەکی باشتر بکەین و نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بھێنینەوە بۆ شاری سلێمانی.
کارزان کانەبی
Top