كچانی ئەكاد كۆنترۆلی پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ بادمنتۆیان كرد
لە پاڵەوانێتی تاكی كچان، كچە یاریزانی ئاسوری شاری بەغداد ئیناس خالید توانی ببێتە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی لە كچە یاریزانی یانەی ئەكاد (سانا جەمال)ی بردەوە بە ئەنجامی دوو گێمی بێ بەرانبەر، ئەنجامی گێمەكان (21-9)، (21-11) بوو.
ریزبەندی كۆتایش بەمشێوەیە:
1- ئیناس خالید یانەی ئاسوری
2- سانا جەماڵ یانەی ئەكاد
3- رامراما شمایل یانەی ئەكاد
3- عولا سەیری یانەی سەلام
لە ركابەرییەكانی دووانەی كچاندا هەردوو كچە یاریزانی یانەی ئەكاد (رامرما شمایل، سانا جەمال) بوونە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی لە هەردوو یاریزانی یانەی سەلام (عولا سەبری، زینب سەبری)یان بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گێم، ئەنجامی گێمەكان (21-18)، (25-23) بوو.
ریزبەندی كۆتایی بەمشێوەەیە:
1- رامرما شمایل - سانا جەمال یانەی ئەكاد
2- عولا سەبری - زینب سەبری یانەی سەلام
3- هانا سائیر - دەلال یوسف یانەی ئەكاد
4- یانەی ئاسوری
دوای تەواوبوونی ركابەرییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە هەشت یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران بەمەبەستی بەشداریكردن لە ركابەرییەكانی دەرەوە، كە تیاییدا پێنج كچە یاریزان كورد بوون ئەوانیش هەریەكە لە (رامرما شمایل، سانا جەمال،هانا سائیر، دەلال یوسف ) لە یانەی ئەكاد، (شەنگە عەدنان) لە یانەی سۆلاڤی نوێ، (عولا سەبری، زینب سەبری) لە یانەی سەلام، (ئیناس خالید) لە یانەی ئاسوری.
ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەكێتی بادمنتۆنی عێراق و بەهاوكاری یەكێتی بادمنتۆنی لقی هەولێر ئەنجامدرا.
رێبین رەمزی
