فرانك ریبێری باڵۆن دۆری ئەمساڵی دیاریكرد و بە شایستەشی دەزانێت

فرانك ریبێری باڵۆن دۆری ئەمساڵی دیاریكرد و بە شایستەشی دەزانێت
فرانك ریبیری فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ناوی هەردوو یاریزان لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دوور دەخاتەوە و ناوی هاورێیەكەی دەهێنێت.

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك، ریبیری باسی ئەو یاریزانەی كرد كە شایستەی خەڵاتی تۆپی زێرینە بۆ ئەمساڵ، ئەو گووتی: لیفاندۆفیسكی شایستەیە.

ریبیری زیاتر دەڵێت: لیفاندۆفیسكی یاریزانێكە جێگای باوەركردن نییە، ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات، پێم وایە شایستەی تۆپی زێرینە.

ئەستێرە فەرەنسییەكە گووتی: لێرە چەندین هێرشبەری بەتوانا یارییان كردووە لەوانە (لوكا تۆنی و گۆمێز و كڵۆزە) بەڵام لیفاندۆفیسكی لەهەمووان بەتواناترە و شایستەیە خەڵاتی تۆپی زێرین وەربگرێت.

محمد سلێمان

Top