دۆن ژمارەیەکى پێوانەیى لەسەر ئاستى ئەوروپا تۆمارکرد

دۆن ژمارەیەکى پێوانەیى لەسەر ئاستى ئەوروپا تۆمارکرد
رۆناڵدۆ بە ٣٦٦ گۆڵ، بووە گۆڵکارى مێژوویى خولە گەورەکانى ئەوروپا و لەو کاتەوەش پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە، ٤٦ گۆڵى بە سەر لە لا لیگا تۆمارکردووە.

لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و ریاڵ بیتیس لە هەفتەى ٢٧ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، کە یانە مەلەکیەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى گۆڵێکى بەسەر تۆمارکرد و ژمارەى گۆڵەکانى لە خولە گەورەکانى ئەوروپا بۆ ٣٦٦ گۆڵ بەرزکردەوە.

بەمەش رۆناڵدۆ بووە گۆڵکارى مێژوویى خولە گەورەکانى ئەوروپا و ژمارەکەى جیمى گریڤزى ئینگلیزى تۆمارکردەوە، کە ئەمیش هەمان ژمارە گۆڵى هەیە.

هەروەها رۆناڵدۆ لەو کاتەوەى لە ٢٠٠٩ پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە، ٤٦ گۆڵ بەسەر لە خولى ئیسپانیا تۆمارکردووە، کە پێشتر هیچ یاریزانێکى لا لیگا ئەو ژمارە گۆڵەى بەسەر تۆمارنەکردووە.

لەلایەکى ترەوە، لەم وەرزەداى خولى ئیسپانیا رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسى یەکەم یاریزانن زۆرترین خاڵیان بۆ یانەکانیان دەستەبەرکردووە، کە ١٢ خاڵە و ئەدورێزى هێرشبەرى ئەتلەتیک بلباویش بە ١١ خاڵ لە پلەى دووەمدایە.

میسى بە ٢٣ گۆڵ لە پێشەنگى ریزبەندى ئەم وەرزەى لا لیگادایە و رۆناڵدۆش بە ١٩ گۆڵ لە پلەى سێیەمدایە و لویس سوارێزیش لە نێوانیاندایە و ٢٠ گۆڵى هەیە.

محمد سلێمان
Top