ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی كچان
لە رۆژی یەكەمی ركابەرییەكە یانە كوردستانیەكان دوو سەركەوتنی گەورەیان بە دەستهێنا دوای ئەوەی یانەی سێمێڵ بە ئەنجامی (10-0) گۆڵ لە یانەی حەدودی بردەوە و یانەی ئەفرۆدێت بە ئەنجامی (8-1) گۆڵ لە یانەی شەهربانی بردەوە و لە لووتكەی یارییەكانی ئەم خولە هەردوو یانەی قوە جویە و گازی باكوور بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ یەكسانبوون.
وا بریارە یارییەكانی ئەم خولە بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
