ئەمرۆ ساڵیادی كۆچی دوایی برا و هاوری و ئازیز و خۆشەویستم ( حاجی سامی سەعید )ە
هیچ لەوەی ناخۆشتر نیە بۆ کۆچی ئینسانیکی گەورە و هاورێیەکی بە ئەمەکی خۆت ،قسە بکەیت و بتوانیت خۆت رابگریت.
ئاسان نییە چیرۆکی برایەتی و هاورییەتی ٤٥ ساڵی تەمەنمان وەکو یادەوەری و یادگاری لە خەیالی خۆمدا کۆ بکەمەوەو بە چەند دێرێک باسی بکەم.
لەگەل کاک حاجی رەحمەتی هەر لە هەڕەتی تەمەنمانەوە لە زۆر قۆناغی جیاوازی ژیان دا هاوری و هاوخەم وهاوڕابووینە، بە شێوەیەک خەلک بەخیلی پی دەبردین کە بەو شیوەیە بە یەکتر ئاشناوتەبا بووین ..کاک حاجی سامی یەکێک بوو لە کەسایەتیە دەگمەنەکانی کوردستان و هەولێر، کە ئینسان شانازی بەوەی دەکرد لەگەلیدا گفتوگۆبکات وبە مانای وشە پیاوێکی بە هەلویست ومەردانە بوو ... یەکێک بوو لە کۆڵەکەی دامەزراندنی وەرزش و گیانی وەرزشی لە هەولیر و کوردستان دا ،ویستگەکانی تەمەنی خۆی هەمووی لە خزمەت کردنی وەرزش دا بەڕیکرد وشایانی ئەوەیە هەتا ماوین شانازی پیوە بکەین.
ئەمڕۆ، کە لە سالیادی ئەو کەڵە پیاوەی کوردستان و هەولیر بۆ بەرز راگرتنی یادی کۆچی ئەو برایە ئازیزەمان جگە لە وەفاو ریزو سەردانواندن نەبیت و سەبووری بۆ خانەوداەکەی، هیچی ترمان لە دەست ناییت .
با یادی ئەو پیاوە گەورەیە ببێتە مایەی ئەوەی خەونە بەدی نەهاتووەکانی کاک سامی بهێنینە دی و بتوانین خەونە دێرینەکانی ئەو کە خزمەتکردن و بەخشینی تواناو وزەی خۆمانە بە کاروانی وەرزشی وپتەوکردی گیانی برایەتی لە نیوان خۆمان ،بۆ ئاسوودە کردنی رۆحی نەمری ئەو کەڵە پیاوە .
یادی بەخێروهەزارسلاو لە رۆحی پاکت ..هەمیشە لە دلماندا بە زیندوویتی دەمینیتەوە کاک حاجی سامی ..سەبووری و دلنەواییش بۆخومان وخانەوادەکەی.
سەردار حەیدەر
