یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
ئەمرۆ پێنچشەممە 9ی ئادار لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا و چەند بریارێكی گرنگیان دا:

1- سەرجەم یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژانی پێنچشەممە كاتژمێر (3:30) خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

2- یاریزانانی یانەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان:

أ- هەر یاریزانێك یەك یان دوو كارتی زەردی لە قۆناغی كۆمەڵەكان هەبێت، ئەوە بۆ چوار گۆشەی زێرین دەسرێتەوە.

ب- كارتی سوور یان سێ كارتی زەرد لەسەر یاریزانەكان دەمێنێتەوە و مافی یاریكردنی لە یاری یەكەمی چوار گۆشەی زێرین نییە.
جێگەی باسە هەر ئەمرۆ پێنچشەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی راهێنەران و سەرپەرشتیار و نوێنەری هەرچوار یانەی سەركەوتوو بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولەكە ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن و چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین.
رێبین رەمزی
Top