دواجار ئیدارەی مێرنگی بریاری فرۆشتنی ئیسكۆیان دا‌و نرخەكەشیان دیاریكرد
رۆژنامه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ئاشكراى كردووه ئیسكۆ یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ماوه‌و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه ئیسپانیه‌كه ده‌یه‌وێت سودى دارایى له فرۆشتنى یاریزانه‌كه‌ى پێشووى مه‌له‌گه ببینێت.
ریال مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات به‌برى (35) ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بره پاره‌ى گۆراو ئیسكۆ له هاوینى داهاتوو بدات به‌یانه‌ى یۆفانتۆس له‌سه‌ر داواى راهێنه‌ر ماسیكلیانۆ ئه‌لیگرى.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه یۆفانتۆس تا ئێستا بریارى نه‌داوه له‌سه‌ر كرینى ئیسكۆ و تاكه بریار لاى به‌رێوبه‌رى گشتى یانه‌كه جۆسێپى مارۆتایه و تا ئێستا هیچ پلانێكى بۆ وه‌رزى نوىَ ئاشكرا نه‌كردووه.
محمد سلێمان
