کچانی گازی چاویان لە ئەنجامی گەورەیە
بڕیارە لە ٨ی مانگی داھاتوو یارییەکانی کۆتایی خولی فوتساڵی یانەکانی عێراق لە شاری دھۆک یارییەکانی دەست پێ بکات کە شەش یانەی شارەکانی کوردستان و عێراق کێبرکێ لەسەر نازناوەکە بکەن ھەریەک لە یانەکانی (گازی باکور، ئەفرۆدێت، سێمێل، شارەبان، حدود،جەوییە) شەڕی کێبرکێ ئەنجامی گەورە لە خولەکە دەکەن،لە ئێستاشدا کچانی گازی باکووری شاری کەرکووک لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن دەستکەوتێکی گەورە بۆ شارەکەیان بەدەست بھێنین و رۆژانە خەریکی مەشقەکانیان لەم بارەشەوە قاسم جەمیل ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی گازی باکوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکاری پێویستمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە لە خولەکە بەدەست بھێنین ، بۆیە ھەوڵەکانی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی تیپەکەمان بە شێوەیەکی باش ئامادەکاری دەکات، گوتیشی ئێمە تاکە گرفتێک کەزۆر جار بۆ ئێمە درووست دەبێت ئەوەیە کەوا سەرجەم یاریزانەکانی ئێمە قوتابین بۆیە ناتوانین ھەمووی لە یەک کاتدا کۆبکەینەوە و درێژە بە مەشقەکانمان بدەین، ئەوەش گرفتە جگە لەوەش ئێمە ئەو ماوەیە زۆر کە مەشقمان کردووە و زانیاریمان لەسەر تیپەکان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە کچانی شارەکەمان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین ، بەھیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامی گەورە بۆ شارەکەمان و یانەکەمان بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی
