رۆژنامەی ئاس: بەهۆی پێكانەوە رەنگە ڤاران بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان داببرێت

رۆژنامەی ئاس: بەهۆی پێكانەوە رەنگە ڤاران بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان داببرێت
لە یارییە دواخراوەکەى نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا لە هەفتەى ١٦ى خولى پلە یەکى ئیسپانیا، کە یانە مەلەکیەکە بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ توشى شکست هات، رافایل ڤارانى فەڕەنسى توشى پێکان هات و لە خولەکى ٧٥دا یاریگاى بەجێهێشت.

پێکانەکەى ڤارانى بەرگریکارى یانەى شاهانە لە پاژنەى پێیدایە و رۆژنامەى ئاسى ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە، کە ناوبراو بەلایەنى کەمەوە بۆ ماوەى سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بڕیارە یانەى ریاڵ مەدرید بەم نزیکانە پشکنینى پزیشکى ورد بۆ پێکانەکەى ڤاران ئەنجام بدات و بە تەواوى ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان دیارى بکات.

محمد سلێمان
Top