سبەی کوڕانی زاخۆی دەڵال ڕووبەرووی پاڵەوانی ئاسیا دەبنەوە

سبەی کوڕانی زاخۆی دەڵال ڕووبەرووی پاڵەوانی ئاسیا دەبنەوە
لە خولی نایابی عێراقی
سبەی کوڕانی زاخۆی دەڵال ڕووبەرووی پاڵەوانی ئاسیا دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی قۆناخی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی ھەینی لە بەغدادی پایتەختی عێراقی فیدراڵ لەسەر یاریگای یانەی جەوییە یانەی زاخۆی نوێنەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان ڕووبەرووی یانەی قەوە جەوییەی پاڵەوانی ئاسیا دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش کوڕانی باژێری زاخۆ بەسەرجەم یاریزانە کوردەکانی ڕووبەرووی بەھێزترین یانەکەی عێراق دەبنەوە ، زاخۆییەکان بە ئامانجی ئەنجامی شایستە چوونەتە بەغداد و دەیانەوێ بە کوڕانی شارەکەیان ئەنجامیان لەبەرامبەر بەھێزترین یانەی عێراق ھەبێت، ھەرچەندە ئەرکیان زەحمەتە کاتێک ڕووبەرووی بەھێزترین تیپ دەبنەوە ، بەڵام دەیانەوێ بە ھەر نرخێک بێت بە گیان فیدایی کوردانی زاخۆ بتوانن ئەم یارییە بەھێزە ئەنجام بدەن ھەردوو یانەش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە.

Top