بلوز داوای درێژکردنەوەی گرێبەستی لە کۆنتی کردووە

بلوز داوای درێژکردنەوەی گرێبەستی لە کۆنتی  کردووە
بلوز داوای درێژکردنەوەی گرێبەستی لە کۆنتی کردووە
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی یانەی چێلسی ئینگلیزی کە ئەمساڵ پێشەنگی یانەکانی خولی ئینگلیزی کردووە بە جیاوازی ژمارەیەکی زۆری خاڵەکان و رۆژ لە دوای رۆژیش ئاستی ھونەری تیپەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە و ھیچ یانەیەکی خولەکە ناتوانن لەبەرامبەری بجەنگن بۆیە یانەکە ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە کەوا گرێبەستی کۆنتی ڕاھێنەری بۆ ساڵی ٢٠٢٠درێژ بکاتەوە ماوەیەکی زیاتر ئەم ڕاھێنەرە ئیتالیە لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە ، میدیاکانی ووڵاتی بەریتانیا ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کەوا ئیدارەی یانەی بلوز بەفەرمی ئەو داوایان پێشکەش بەکۆنتی ڕاھێنەر کردووە بۆ ئەوەی داویەکەیان پەسند بکات، بەڵام تاکو ئێستا کۆنتی ھیچی لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا نەکردووە.
کارزان کانەبی
Top