ئەنشلۆتی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ

ئەنشلۆتی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ
ئەنشلۆتی لێکۆلینەوەی لەگەڵ دەکرێ
دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو لە یارییەکانی خولی بۆندس لیگی ئەڵمانی ھەردوو یانەی باڤاری و ھێرتابەرلین ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە و یارییەکە بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بە گۆلێک بە کۆتایی ھات، لە دوای یارییەکە بە ھۆی چەند گرتیەکی میدیاکان لەسەر ئەنشلۆتی ڕاھێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەھۆی بەکارھێنانی چەند کارێکی دوور لە ڕەوشت لە دژی ھاندەرانی یانەی بەرلین لە کاتی تەواو بوونی گێمە ، لە بەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانی ئەنشلۆتی بانگەشت کردووە بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکات لەسەر ئەم ڕەوشتەی کە دژی ھاندەران ئەنجامی داوە ، لەبەرامبەریشدا ئەنشلۆتی ئەوەی گوتوە کە ئەو ھیچ کارێکی دژی ھاندەرانی وەرزشیی یانەی بەرلین نەکردووە لە یارییەکە لەدژی ھاندەرانی وەرزشیی ، بەڵام میدیاکانی وەرزشیی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لێکۆلینەوە لەم دیاردەی ئەنشلۆتی دەکات و ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کەوا ئەشلۆتی لە دژی ھەریەک لە یانەکانی لایبزیک و موشنگلادباخ ئەو کارەی کردووە.
کارزان کانەبی
Top