کچانی ئەفرۆدێت بە دوای یانەیەکی تر دەگەرێن
ھەر چەندە کچانی یانەی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی لە یاری فوتساڵ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوام لە خزمەت یارییەکانی تۆپی فوتساڵی یانەکەیان بووینە و چەندین ئەنجامی شایستەیان بۆ یانەکەیان دەستەبەر کردووە لە ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق و چەندین کچە یاریزانیشی بۆ ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراوە ، بەڵام داوجار بەھۆی گرفتەکانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەکە یاریزانان وڕاھێنەرەکەیان بڕیاری وازھێنان دا لە یانەکە، لەم بارەشەوە عەباس فەرەج ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەوە بڕیاری یاریزانانی یانەکەمان کە ریزی تیپەکەیان جێھیشتووە بەھۆی گرفتەکان و چارەسەر نەکردنی گرفتەکان بۆیە ئێستا یاریزانەکان داوایان لەمنیش کردووە کە ریزی تیپەکە جێ بھێلم بۆیە منیش تیپەکەم جێھێشتووە و ئێستاش بەردەوامین لە ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکانمان تاوەکو یانەیەکی تر دە دۆزینەوە کە ئایا لەگەڵ مەرجەکانی ئێمە بگونجێت پەیوەندی بە یەکێک لە تیپەکان دەکەین، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان لەسەر ھیچ یانەیەک نەداوە.
کارزان کانەبی
