ئەرپاک وریا وازی ھێنا

ئەرپاک وریا وازی ھێنا
ئەرپاک وریا وازی ھێنا
لەگەڵ ئەوەی ئارپاک وریا چەندین ئەنجامی شایستەی بەدەست ھێنابوو لەگەڵ یانەکان و ھەڵبژاردەی عێراق، بەڵام بەھۆی سزای دانی لەلایەن یەکێتی شەترەنجی عێراقەوە بەھۆی یاری کردنی لەگەڵ یاریزانێکی ئیسرائیلی لە یەکێک لە پاڵەوانیەکانی دەرەوەی عێراق، بەڵام بەھۆی چارەسەر نەکرجنی گرفتەکانی ئەرپاک بڕیاری دا کەوا چیتر یاری شەترەنج ئەنجام نەدات و کاتی خۆی بۆ کوڕە یاریزانەکەی تەرخان بکات وەکو ڕاھێنەر، لەم بارەشەوە ئەرپاک وریا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەی سزاکەم تەواو بووە ، بەڵام یەکێتی شەترەنجی عێراقی ھەر دەلێن داوای لێبوردن بکە بۆیە منیش ئەو داوایەی ئەوانم ڕەت کردۆتەوە چونکە من شەترەنج دەکەم و شەترەنجم خۆشدەوێ ئەوان شەترەنجیان خۆش ناوێ ھەر چەندە بەرپرسی وەرزشیشین ، من توانیم سەرکەوتووبم لە وەرزشەکە بەڵام ئەوان شکستیان ھێنا بۆیە خۆیان لە ئیدارە ھەڵقوتاندووە منیش ئەو داوایەی ئەوانم ڕەت کردۆتەوە ، ئێستاش من بە تەواو دوورکەوتومەتەوە لە وەرزشی شەترەنج تەنیا ئەوە نەبێت کە بوویمە ڕاھێنەری کوڕەکەم خەریکی مەشقدانەوەی ئەوەم ، ئێستا بارودۆخی دارایم باش نییە ئەگەر نا ھەوڵم دەدا فێرگەیەک بکەم و ھەر کاتێکیش ھەر دەزگایەک ھەبێت ھاوکاریم بکات فێرگەیەکی پێ گەیاندنی یاریزانان دەکەمەوە لە کوردستان ، ئەرپاک گوتیشی " ھەتاکو ئەوانە لەسەر حوکم بن لە وەرزش من ناگەرێمەوە سەر یاری کردن کە ماوەیەکی زۆر یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق بووم چونکە ئەوان وەرزشیان کوشت بۆیە بڕیاری واز ھێنانم بە باش زانی بۆیە ئەم بڕیارەشم داوە .
كارزان كانةبي
Top