سبەی پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ تازەپێگەیشتووان ئەنجام دەدرێت
لە یاریكردنەوەی پاڵەوانێتیەكە هەردوو یانەی هەولێر و هەندرێن رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، پێش بەرێوەچوونی یارییەكەش چەند مەراسیمێك ئەنجام دەدرێت.
ئەم پاڵەوانێتیە یانەی هەولێر بەهاوكاری یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر و بە سپۆنسەری كۆمپانیای فاست لینك ئەنجام دەدرێت و هەشت یانە بەشداری تیاییدا كردووە و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: هەولێر، هەندرێن، ئارارات، برایەتی
كۆمەڵەی دووەم: پێشمەرگەی هەولێر، مەخمور، ئاڵا، هێرش
لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت.
رۆژانە یارییەكان لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوە دەچێت كاتژمێر 2ی ئێوارە تەنیا رۆژانی پێنجشەممە و هەینی یاری ئەنجام نادرێت بەهۆی ئەنجامدانی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان.
رێبین رەمزی
