پاریس سان جێرمان وبارسا ئاگر دەکەنەوە
پاریس سان جێرمان وبارسا ئاگر دەکەنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا ناسراو بە چامپیۆنس لیگ بڕیارە ئەم شەو سێ شەممە و سبەی شەوی چوار شەمممە چوار یاری گرنگ و ەھێز لە نێوان تیپە بەھێزەکانی ئەوروپا بەرێوە بچێت، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەسەر یاریگای خۆی لە پاریسی پایتەختی ووڵاتی فەرەنسا میوانداری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ھەرێمی کەتالۆنیا دەکات، بۆ ئەم یارییەش ئەستێرەکانی ھەردوو تیپەکە بەسەر پەرشتی ھەریەک لە ڕاھێنەران ئیمری و ئەنرێکی ھەموو پلانەکانیان لە نێو گۆڕەپانی یاریگا دەخەنە ڕوو بۆ ئەوەی لە یاری ھاتن بتوانن بە سەرکەوتن لە یاریگا بێنە دەرەوە ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان دادەنرێت ، چونکە ھەردوو یانەکە خاوەنی چەندین ئەتسێرەی وەکو میسی و سوارێز و نیمار و دی ماریا و کاڤانی ین بۆ ئەوەی یەکتری لە زەوی بدەن، لە ووڵاتی پورتوگالیش یانەی بەنفیکای ئەو ووڵاتە لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن لەسەر حیسابی یەکتری دەستەبەر بکەن، ھەردوو یانەش بە ئەستێرەکانیان شەڕی بەدەستھێنانی سەرکەوتن دەکەن، سبەی چوارشەممە یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی نازناوەکە لەسەر یرایگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتالی دەکات بۆ ئەم یارییەش زێدانی ڕاھێنەر بەسەرجەم ئەستێرەکانی وەکو کریستانۆ و مۆدریچ و لوکاس و ناڤاس و ئەگەری یاری کردنی بێل و کروس و خامێس ڕووبەرووی یانەی بەھێزەکەی ئیتالیا دەبێتەوە کە ئاستی لە بەرز بوونەوەیە رۆژ لە دوایی رۆژ بۆیە ئەرکی زێدان لەم یارییە قورس دەبێت کاتێک بە دوای سەرکەوتن و گەیشتن بە قۆناخی داھاتوو دەگەرێت، یانەی ناپۆلیش بۆ ڕووبەروو بوونەوەی ئەستێرەکان دێتە ئیسپانیا، لە وڵاتی ئەلمانیا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕووبەرووی یانەی تۆپ چیەکانی ئینگلتەرا دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ئەنچلۆتی و ڤینگەری ڕاھێنەری پلانی تایبەتی خۆیان ھەیە باڤارییەکان بۆ سەرکەوتن و چاو تێ کردن لە نازناوەکە و ئەرسناڵ بۆ درووست کردنی موحجیزە یاری دەکەن.
سێشەممە : (١٠:٤٥) : ( پاریس سان جێرمان × بارسێلۆنا )
سێشەممە : (١٠:٤٥) : ( بەنفیکا × بوروسیا دۆرتمۆند )
چوارشەممە : (١٠:٤٥) : ( ریال مەدرید × ناپۆلی )
چوارشەممە : (١٠:٤٥) : ( بایرن میونخ × ئەرسناڵ )
