رزگاری گەیشتە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە دووەكانی عێراق
یانەی رزگاری لە كۆمەڵەی یەكەم شانبەشانی یانەكانی (عەلەم، مەدحەتیە، شەباب، دیوانیە، نەفت) یاری بكات، بەڵام هەریەكە لە یانەكانی (عەلە، مەدحەتیە، دیوانیە) لە خولەكە كشانەوە بۆیە یانەی رزگاری بە دوو سەركەوتن پێشەنگی كۆمەڵەكەی بە دەستهێنا، ئەنجامی یارییەكانی یانەی رزگاری بەمشێوەی بوو:
رزگاری - نەفت 23-19 گۆڵ
رزگاری - شەباب 30-24 گۆڵ
تا ئێستا كات و ساتی دەستپێكردنی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین دەستنیشان نەكراوە، بەڵام لە چوار گۆشەی زێرین دوو یانە بۆ خولی پلە یەكەكانی عێراق سەردەكەوێت بۆ ئەوەی بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی نایابی عێراق بكەن.
جێگەی باسە یانەی رزگاری ناحیەكە سەر بە ئیداری گەرمیان و لەم پاڵەوانێتیە سودیان لە چەند یاریزانێكی یانەی هەولێر وەرگرتووە.
رێبین رەمزی
