سبەی کەرکووک و شێروانە، ھەندرێن وئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی کەرکووک و شێروانە، ھەندرێن وئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی لە ھەفتەی یازدەھەمی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانە بەشداربووەکانی خولەکە بەرێوەبچێت، لە کۆمەڵەی دووەم بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە شاری کەرکووک یانەی شێروانە ببێتە میوانی یانەی کەرکووک ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، یانەی شێروانە بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە گەیشتن بە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین دەجەنگێ و لەبەرامبەریشدا یانەی کەرکووک لەبەردەم ھاندەرانی خۆی و لەسەر یاریگاکەی ھەموو ھەولێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و زیاتر خۆی لە ئەگەری سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین نزیکتر بکاتەوە بۆە ھەردوو یانە تاکە ئامانجیان بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، لە ھەولێریش یانەی ھەندرێن میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمام دەکات ئەم یارییەش بە یەکێک لە بەھێزترین یارییەکانی ئەم ھەفتەیە ھەژمار دەکرێت چونکە ھەردوو تیپ خاوەنی ١٤ خاڵن لە ریزبەندی یانەکان ھەموو ئاواتێکی تیپەکان گەیشتنە بەچوار گۆشەی زێرین بۆیە بۆ یارییەکەی سبەی ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ ھەموو پلانەکانی خۆیان جێ بەجێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی سیروانی نوێ لە سلێمانی میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش یانەی سیروانی نوێ ھەوڵی سەرکەوتن دەدات لەبەردەم ھاندەران و لەسەر یاریگای خۆی و زاخۆش دەیەوێت بە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە زیاتر خۆی لە سەرووی ریزبەندی یانەکان و گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین دەجەنگەن.
لە کۆمەڵەی یەکەمیش رۆژی ھەینی یانەی دھۆک لە دێریبی بادینان میوانداری یانەی زێرەڤانی ھاوشاری دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێننن و لە ئەگەری دابەزین رزگارییان بێت چونکە ھەردوو یانە خاوەنی تەنیا ٩ خاڵن و لە ھێلی سووری دابەزیندان بۆیە تاکە ئامانجی تیپەکە لەم وەرزە مانەوەیە لە خولی نایابی کوردستان بۆیە ھەموو کارێک دەکەن بۆ مانەوەیان، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای زانکۆ یانەی برایەتی ڕووبەرووی یانەی نەورۆزی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە ، نەورۆز بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان و مسۆگەر کردنی چوار گۆشەی زێرین و برایەتیش بۆ ھەوڵدان و گەیشتن خانەکانی پێشەوە دەجەنگێ بۆیە ھەردوو یانە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ڕووبەروونەوەی یەکتری ،لە پیرمامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر میوانداری گازی باکووری کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش کوڕانی سەمیر بابۆ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ھەلە بقۆزنەوە کە لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانیان یاری دەکەن بۆیە ھەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنن و زیاتر خۆیان لە گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین مسۆگەر بکەن، گازی باکوریش دەیەوێت وانەیەکی بەنرخ بداتە پێشمەرگەی ھەولێرو خۆی بگەینێتەوە نێو خانەی ململانێەکانی خولەکە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت، ئەم ھەفتەیەش ھەردوو یانەی ھەولێرو گارە چاوەڕوان دەبن.
