هەولێر پاڵەوانێتیەك لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان دەكاتەوە
لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، برایەتی، هەندرێن، ئارارات، ئاڵا، هێرش، مەخمور) بەشداری دەكەن و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكراون لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت و یاری كردنەوە و كۆتایی پاڵەوانێتیەكە لە یاریگەی یەكەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
هەردوو كۆمەڵەی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: هەولێر - هەندرێن - برایەتی - ئارارات
كۆمەڵەی دووەم: هێرش - پێشمەرگەی هەولێر - ئاڵا - مەخمور
یاریكردنەوەی پاڵەوانێتیەكە لە نێوان هەردوو یانەی (هەولێر و هەندرێن) لە رۆژی 18ی شوبات كاتژمێر 3ی ئێوارە لە یاریگەی یەكەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
ویاری كۆتایی لە رۆژی 11ی ئادار لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوە دەچێت.
جێگەی باسە گشت یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
