یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا چەند بریارێكی گرنگ دەردەكات
لەم بریارە هەریەكە لە وڵاتانی (عێراق، لوبنان، شانشینی عومان، سوریا، بەحرێن، كوەێت، فەڵەستین، ئوردن، یەمەن) زەرمەندی یەكەم دەبن و هەروەها هەر سێ وڵاتی (قەتەر، سعودیە، ئیمارات) ئەوانیش تا رادەیەك زەرمەند دەبن و سوودمەندی یەكەم (كوریای باكوور)ە، كە زۆربەی بریارەكانی پێشتر جێبەجێكردووە.
یاساكانیش بریتین لە:
- هەموو یانەیەك دەبێت یاریگایەكی تایبەت بەخۆی هەبێت و بەشەكانی (تەندروستی، ئاگركوژێنەوە، دەرگای تایبەت بە هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی یاریزانان جیاواز بێت لەگەڵ دەرگای هاندەران، ژووری پشكنینی دەرمانی وزە بەخش، سەنتەرێكی تایبەت بە راگەیاندن) تیادا هەبێت.
- تەنیا 12 یانە بەشداری لە خولەكە بكات.
- دەبێت لە یارییەك رێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە (5000) پێنج هەزار هاندەر كەمتر نەبێت.
- هاتنەژوورەوە بۆ هاندەران بە (پارە) بلێت بێت.
- بلاجكتۆری یاریگا (1200 لۆكس) بێت.
- گشت یارییەكان بە شەو ئەنجام بدرێت.
- راهێنەری یانەكە دەبێت خاوەن بروانامەی (A) ئاسیوی بێت.
- هەر یانەیەك دەبێت خاوەنی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووان بێت، بەمەرجێك بەشداری لە خولەكان بكەن و راهێنەرەكان خاوەنی بروانامەی (C) ئاسیوی بێت.
- هەر یانەیەك دەبێت لە بانك هەژماری هەبێت، بۆیە بودجەی تایبەتمەند بە وەرزكە ئاشكرا بێت.
- هەر یانەیەك سەر بە وەزارەت بێت، دەبێت وەزارتەكە یانەكە بۆ كۆمپانیا بگۆرێت.
- دەبێت وەزارت پاڵپشتی لە یەك یانە بكات لە خولی نایاب، چونكە ئەم كارە دەبێتە رێگر لە بەردەم یاریكردن بە ئەنجامەكانی خولەكە.
بەم بریاری یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، عێراق تووشی گرفتێكی گەورە دەبێت، چونكە زۆربەی یانەكان خاوەنی یاریگەی خۆیان نینە، بەڵكو وەزارتێكی وەكو وەزارەتی نەوت، كە پاڵپشتی لە هەریەكە لە یانەكانی (نەفت، نەفتی ناوەراست، نەفتی باشوور، نەفتی میسان) دەكات لە خولی نایابی عێراق و هەروەها لە خولی پلە یەك هەریەكە لە (گازی باكوور، گازی باشوور، مەسافی ناوەراست، مەسافی باشوور) دەكات.
رێبین رەمزی
