کچانی خانزاد لە ئێرانن
ھاوارمورتکەیی
بەمەبەستی بەشداریکردن لە ١٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی خەزەری نێودەوڵەتی بۆ شەترەنج، شاندیکی یانەی شەترەنجی خانزاد گەیشتنە وڵاتی ئێران.
شاندەکەی یانەی خانزاد پێکھاتوون لە ٦ شەترەنجزان و دوو ناوبژیوان کە سێیانیان کچن، یانە شەترەنجی خانزاد توانیویەتی پشتگیری دارایی و مەعنەوی ئەو شاندە بکات، چونکە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی لەم شێوەیە زۆر گرنگە کە زیاتر لە ٢٥ وڵات بەشدارییان تێداکردووە و لە شاری رشت لە شیمال بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی بۆ یاریزانە لاوەکان کە بەر شەترەنجزانانی دەرەوە دەکەون ئەوانەی ریتینگی بەرزیان ھەیە.
شاندی یانەی خانزاد پێکھاتوون لە:
کاردۆ ئاکۆ شەترەنجزانی نێودەوڵەتی (سەرۆکی شاند)، دڵپاک عەلی (ناوبژیوان)، دەنز فائق(ناوبژیوان)، شەترەنجزانەکانیش بریتین لە: قەھار عەلی، سارا مەسعود، مینا وەجدی، ھانا ھاوار، رابەر بەختیار.
