ماڵپەرێك باشترینەكان دەستنیشان دەكات
لە مەراسیمەكەدا چەندین بەرپرسی حكوومی و كەسایەتی وەرزش و یاریزانی دێرین ئامادەی بوون.
لەم راپرسیدا یاریزانان و راهێنەرانی یانەكانی كوردستان بە رێژەی (40%) دەنگی خۆیاندا و رۆژنامەنووسانی وەرزشی بە رێژەی (30%) و جەماوەر بە رێژەی (30%) دەنگی خۆیان لەم راپرسیدا دا و یاریزانانی یانەی هەولێر بەتەواوی كۆنترۆڵی باشترینەكانی كرد، ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو:
باشترین راهێنەری كوردستان
1- یوسف كاكی راهێنەری یانەی هەولێر بە رێژەی (19.8%) دەنگی هێناوە.
2- سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە رێژەی (19.5%) دەنگی هێناوە.
3- دارەوان قادر راهێنەری یانەی كەركووك بەرێژەی (17%) دەنگی هێناوە.
4- عەبدوڵڵا مەحمود راهێنەری یانەی گازی باكوور بە رێژەی (13.98%) دەنگی هێناوە.
5- یاسین عەبدولمناف راهێنەری یانەی نەورۆز بە رێژەی (13.33%) دەنگی هێناوە.
6- ئاشتی مستەفا راهێنەری یانەی دهۆك بە رێژەی (7.1%) دەنگی هێناوە.
7- محەمەد یوسف راهێنەری یانەی زاخۆ بە رێژەی (7%) دەنگی هێناوە.
8- رزگار عەلی راهێنەری یانەی سیروانی نوێ بە رێژەی (2.49%) دەنگی هێناوە.
باشترین ناوبژیوانی كوردستان
1- یوسف سەعید ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەرێژەی (47.5%) دەنگی هێناوە.
2- ئومێد مستەفا بەرێژەی (28.1%) دەنگی هێناوە.
3- دلشێر عومەر بەرێژەی (10.91%) دەنگی هێناوە.
4- لەبیب حەبیب بەرێژەی (10%) دەنگی هێناوە.
5- محەمەد حەسەن بەرێژەی (3%) دەنگی هێناوە.
باشترین گۆڵپارێزی كوردستان
1- دیدار حامد گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بە رێژەی (26.2%) دەنگی هێناوە.
2- رێباز عەبدوڵڵا گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بەرێژەی (22%) دەنگی هێناوە.
3- سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی هەولێر و شورتە بەرێژەی (16.6%) دەنگی هێناوە.
4- كاوە حەسۆ گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرێژەی (13.93%) دەنگی هێناوە.
5- دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ بەرێژەی (13.26%) دەنگی هێناوە.
6- غەفوور عوسمان گۆڵپارێزی یانەی ئارارات بەرێژەی (8.28%) دەنگی هێناوە.
باشترین یاریزانی لاو
1- رابەر خالید یاریزانی یانەی هەولێر بەرێژەی (28.65%) دەنگی هێناوە.
2- سەفین مەنسوور یاریزانی یانەی برایەتی بەرێژەی (19.47%) دەنگی هێناوە.
3- رەوا یوسف یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرێژەی (19.4%) دەنگی هێناوە.
4- ئەحمەد سەرتیپ یاریزانی یانەی هەولێر بەرێژەی (9.67%) دەنگی هێناوە.
5- بژار حەبیب یاریزانی یانەی دهۆك بەرێژەی (8.4%) دەنگی هێناوە.
باشترین یاریزانی پیشەگەری كورد لە خولی عێراق
1- هەردی سیامند یاریزانی یانەی مینا بەرێژەی (44.34%) دەنگی هێناوە.
2- زیاد ئەحمەد یاریزانی یانەی نەفتی ناوەراست بەرێژەی (19.3%) دەنگی هێناوە.
3- میران خەسرەو یاریزانی یانەی شورتە بەرێژەی (15.8%) دەنگی هێناوە.
4- هەڵگورد مەلا محەمەد یاریزانی یانەی تەڵەبە بەرێژەی (11.29%) دەنگی هێناوە.
5- كۆسرەت بایز یاریزانی یانەی شورتە بەرێژەی (8.08%) دەنگی هێناوە.
باشترین یاریزانی كوردستان
1- فەرحان شكور (گۆڵكاری خولی نایابی فاستلینكی كوردستان) یاریزانی یانەی هەولێر و نەفتی ناوەراست بەرێژەی (16.8%) دەنگی هێناوە.
2- ئیڤان خالید یاریزانی یانەی هەولێر و نەفتی ناوەراست بەرێژەی (9.4%) دەنگی هێناوە.
3- یونس شكور یاریزانی یانەی گازی باكوور بەرێژەی (7.5%) دەنگی هێناوە.
4- هاوكار لەتیف یاریزانی یانەی نەورۆز بە رێژەی (5.83%) دەنگی هێناوە.
5- عەلی عەزیز یاریزانی یانەی ئارارات بەرێژەی (5.5%) دەنگی هێناوە.
لەم ركابەرییە (23) یاریزانی ركابەری دەكرد.
رێبین رەمزی
