چێڵسی بە تاكە مەرجێك دەستبەرداری كۆرتوا دەبێت بۆ ریال مەدرید
رۆژنامەی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی ئامادەیی خۆی دەربریوە بە بۆندەكەی یانەی ریال مەدرید رازی بێت و دەستبەرداری تیبۆ كۆرتوای گۆڵچی ببێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بەڵام چێڵسی بۆ سەركەوتنی بۆندەكە مەرجێكی بۆ ریال مەدرید داناوە و داوای ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری كردووە.
ریال مەدرید بۆندێكی فەرمی پێشكەشی چێڵسی كردووە تا كۆرتوا بكاتە گۆڵپارێزی تیپەكە و لە وەرزی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ ناڤاس یاری پێبكات، بۆیە تیپەكە دەبێت وەڵامی مەرجەكەی چێڵسی بداتەوە كە دەستبەرداربوونە لە مۆراتا.
محمد سلێمان
