لە بارەی چەند پرسێكەوە ئەمرۆ شاندێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەچێتە بەغدا
بریارە ئەمرۆ دووشەممە شاندەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرەو بەغدا بكەوێتەڕێ و ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی بەغدا.
شاندەكە لەمانە پێكهاتووە:
1- سەفین كانەبی (سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان) سەرۆك شاند.
2- هادی كەریم (جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان)
3- سیروان نەجمەددین (ئەندام).
4- تەڵعەت سەعدوڵڵا (ئەندام).
5- عەدنان عەبدولڕەحمان (ئەندام).
محمد سلێمان
