بە وێنە ... ئۆبامیانگ بەربژێرە وەك نزیکترین یاریزان لە خەڵاتى پێڵاوى ئاڵتونیەوە
بێر ئۆبامیانگى گابۆنى هێرشبەرى یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى، بە تۆمارکردنى ١٦ گۆڵ لەم وەرزەى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، لە پێشەنگى ریزبەندى گۆڵکارانى خولەکانى ئەوروپادایە بۆ بەدەست هێنانى خەڵاتى پێڵاوى ئاڵتون.
ئۆبامیانگ بە ١٦ گۆڵ توانیویەتى ٣٢ خاڵ کۆبکاتەوە و تا ئێستا پلەى یەکەمى ریزبەندیەکەى گرتووە و هەریەکە لە لیۆنێل میسى و لویس سوارێز و دیگۆ کۆستا و ماورۆ ئیکاردی و ئەلێکسیس سانچێزیش بە ١٥ گۆڵ و بە کۆکردنەوەى ٣٠ خاڵ بە هاوبەشى لە پلەى دووەمدان.
ئیدنسۆن کاڤانى ئۆرۆگوای هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسیش بە تۆمارکردنى ٢٠ گۆڵ و بە کۆکردنەوەى ٣٠ خاڵ پلەى سێیەمى ریزبەندیەکەى گرتووە.
لە دیاریکردنى گۆڵکارى خولەکانى ئەوروپادا بۆ خەڵاتى پێڵاوى ئاڵتون، تۆمارکردنى یەگ گۆڵ لە خولە گەورەکاندا بە دوو خاڵ هەژماردەکرێت و لە خولەکانى خوارتردا هەر گۆڵێک خاڵ و نیوێک وەردەگرێت و لە خولەکانى تریشدا گۆڵێک لە بەرامبەر خاڵێکدایە.

hamataqana
