ئارسناڵ و یۆڤێنتۆس لەسەر ئاڵوگۆركردنی دوو یاریزانیان نەگەیشتنە رێككەوتن
رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كارگێری یانەی یوڤینتۆس بۆندێكی یانەی ئەرسناڵی رەتكردەوە لەبارەی ئاڵوگۆركردنی دوو یاریزانی نێوانیان.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەرسناڵ بۆندێكی پێشكەشی یانەی یوڤینتۆس كردبوو بۆ گواستنەوەی میرالیم پیانیچی بۆسنی و ئاڵوگۆركردنی بە ئەلێكسیس سانچێزی چیلی.
رۆژنامە ئیتاڵییەكە روونی كردۆتەوە: یوڤینتۆس ئەم هەوڵەی رەتكردۆتەوە و نایەوێت دەستبەرداری پیانیچ ببێت كە یەكێك لەباشترین ئاستەكان پێشكەش دەكات، هەرچەندە خواستی ئەوەی هەیە سانچێز بباتە تۆرینۆ.

hamataqana
