بارسا بەدوای گۆڵپارێزێکی لاوە
ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ھەموو ھەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە بە ئامانجی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی لاوی بەرازیلی ئیدرسۆن مورایسی گۆڵپارێزی یانەی بەنفیکای پورتوگالی بۆ ئەوەی بتوانێ لە ئێستاوە سوود لەتواناکانی ئەم گۆڵپارێزە لاوە ببینێ ، رۆژنامەی جوجو ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی بارسا ھەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی گرێبەستێک لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە مۆربکەن، کە ئێستا تەمەنی تەنیا ٢٣ ساڵە کە چەندین یانەی ووڵاتانی ئەوروپا چاودێری دەکەن بۆ ڕازی کردنی بە یاری کردن لە خولەکانی ئەرووپا، بە پێی ھەواڵی رۆژنامەکانی پورتوگالیش ئەم گۆڵپارێزە بەفەرمی لەلایەن بارسا داوا کراوە بۆ مۆرکردنی فەرمی و گواستنەوەی بۆ خولی ئیسپانیا لە گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو ، جگە لە یانە ئیسپانیەکە ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و ئەرسناڵ گرنگی زۆر بەتواناکانی ئەم گۆڵپارێزە دەدەن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن، مورایسش گرێبەستەکەی لەگەڵ بەنفیکا تاکو ساڵی ٢٠٢٠و مەرجی ھەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەشی ٤٥ملیۆن یۆرۆیە.
کارزان کانەبی
