رووداوە وەرزشییەکانی ناوەخۆی ساڵی ٢٠١٦

رووداوە وەرزشییەکانی ناوەخۆی ساڵی ٢٠١٦
رووداوە وەرزشییەکانی ناوەخۆی ساڵی ٢٠١٦
ساڵی ٢٠١٦ چەندین رووداوی خۆش و ناخۆشی وەرزشیی لە کوردستان وھەبووە کە وەرزشکارانی شارەکانی کوردستان بەدەستھێناوە و ئەنجامەکانیان بۆتە مایەی دڵخۆشی بۆیان و لە ھەمان کاتیشدا چەندین رووداویش ھەبووە کە ، کە ھەندێک لە خولەکانیش بە ھۆی قەیرانی دارایی ئەنجامدراوە ئێمەش بە شێک لە رووداوە وەرزشیەکان دەخەینە روو.
* یانەی ھەولێر بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان
یانەی ھەولێر بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستانی بردەوە.
دوایین خولی نایابی کوردستانی وەرزی رابردوو کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەر لە ناو یاریگەی فڕانسۆ ھەریری بەڕێوەچوو،لەم یارییەدا، یانەی ھەولێر بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە، دوو گۆڵەکەی یانەی ھەولێر ھەر یەکە لە فەرحان شەکور و نەدیم کەریم تۆماریانکرد و تاکە گۆڵی یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش یاریزان عەبدوڵا عەلی تۆماری کرد،بەمەیش یانەی ھەولێر بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستانی بەدەستھێنا، ھەردوو یانەی سلێمانی و سۆلاڤیش دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان.
* سیروانی نوێ و گازی باکوور بۆ خولی نایاب سەرکەوتن
لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و گازی باکوور گەیشتنە ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، دوای ئەوەی سیروانی نوێ بوە پاڵەوان و یانەی گازی باکوورریش پلەی دووەمی گرت وبۆ یەکەم جار لەمێژووی خۆیدا بۆ خولی یانە نایابەکان سەرکەوت.
*لە یارییەکەی گازی باکوور و کۆیە شەڕو ئاژاوە روویدا
ھەر لە وەرزی رابردووی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، لە یارییە چارەنووسسازەکەی ھەردوو یانەی گازی باکوور و کۆیە، کە لە یاریگای یانەی ھەندرێن لە شاری ھەولێر بە ڕێوەچوو، ھێزەکانی پۆلیس پەلاماری ژمارەیەک یاریزان دەدەن و بەتوندی لە ئاکام ئەکرەمی یاریزانی یانەی کۆیە درا.
* کفری بۆ یەکەمینجار بوە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان
یانەی کفری بوە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان و بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی سەید سادقی بردەوە و ھەردوو یانەش وەرزی داھاتوو لە ڕیزی یانە پلە یەکەکان یاری دەکەن، لەیاریگای سەیدسادق وبەئامادەبوونی زیاتر لە ١٠ ھەزار ھاندەر ھەردوو یانەی سەید سادق و کفری یاری کۆتایی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستانیان ئەنجام دا و، یانەی کفری توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە سودی خۆی کۆتایی پێ بھێنێت،بەم ئەنجامە یانەی کفری بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکان و یانەی سەید سادقیش پلەی دووەمی بەدەست ھێنا ھاوکات ھەردوو یانە بەفەرمی بۆ وەرزی داھاتوو سەرکەوتنیان بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەدەست ھێنا و لە وەرزی داھاتوودا لەو خولە درێژە بە کێبڕکێکانیان دەدەن.
* ھەڵبژاردەی کوردستان لە جامی کۆنیفا بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت
ھەڵبژاردەی کوردستان لە ھاوینی ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە جامی کۆنیفا بۆ ھەڵبژاردە بێ وڵاتەکان کرد، ئەو پاڵەوانییەتییە لە ھەرێمی ئەبخازیای سەر بەوڵاتی رووسیا بەڕێوە وچوو تێیدا ١٢ ھەڵبژاردە بەشدارییان کرد، ئەوەی تایبەت بێت بە ھەڵبژاردەی کوردستان، سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک ئەستێرە لە ریزی ھەڵبژاردەکە، بەڵام بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت و دوای ماڵئاوایی کردن لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەسەر دەستەبەرکردنی پلەکانی دواییدا، پلەی ھەشتەمی گرت.
*کۆچی دوایی سێ وەرزشوانی کورد
سێ وەرزەشوانی کوردی دانیشتوی شاری سلێمانی لەرووداوێکی ھاتوچۆدا گیانیان لە دەستدا،لە ساڵی ٢٠١٦ و لە رووداوێکی ھاتووچۆدا، ھەریەکەلە مامۆستا سەلاح محمد کریم و دکتۆر عاسی فاتیح وەیس و ئاسۆ دەروێش توشی روداوێکی ھاتوچۆدەبن لەنزیک قەزای خالس و بەو ھۆیەشەوە ئەو سێ وەرزشەوانە گیان لە دەستدەدەن،سەڵاح محمد کەریم لەسەر رێگای خاڵس - بەغدا بەرووداوی ھاتوچۆ کۆچی دوایی کرد ولەنێو ئۆتۆمبێلەکەی ئەم بەرپرسە وەرزشییە پێنج کەسی دیکەی تێدابووە و ھەموویان کۆچی دواییان کردووە،سەڵاح محمد کەریم جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی و بەرپرسی یەکەمی وەرزشی سلێمانی و داوەری نێودەوڵەتی پێشوو ، وانەبێژی نێودەوڵەتی ئاسیایی بووە.
* یاریزانێکی یانەی ھەولێر کۆچی دوایی کرد لە یەکێک لە رووداوە ناخۆشەکانی شاری ھەولێر، ساڵح محەمەد یاریزانی یانەی ھەولێری بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق کۆچی دوایی کرد، ساڵح محەمەد لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ی شاری ھەولێر بوو و لە تیپی تازەپێگەیشتووان و لاوان و تیپی دووەمی یانەکە و تیپی یەکەمی یانەی ھەولێر یاریکردووە و ھەروەھا لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستان بەشداری لە دوو پاڵەوانییەتی نۆروەی کوپ کردووە و توانی لە ساڵی ٢٠١٥ نازناوەی پاڵەوانییەتییەکە بە دەستبھێنێت،ساڵح محەمەد تووشی جۆرە ڤایرۆسێکی دەگمەن بووە لە گورچیلەکانی، ئەم ڤایرۆسە بووە ھۆکاری ئەوەی بەشێوەیەکی لەناکاو ھەردوو گورچیلەی ساڵح محەمەد لە کار بکەوێت دواتر راستەوخۆ جەڵدەی مێشک لە ناوبراو دەدات و راستەوخۆ کۆچی دوایی دەکات.
*کچانی گازی باکوور بوونە پاڵەوانی خولی یانەکانی عێراق
بۆ یەکەمینجار پاڵەوانییەتی یانەکانی باکووری عێراق بۆ تۆپی پێی یازدە یاریزانی ئەنجامدرا کە لە ژێر سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوە چوو، کە یەکەم جارە لە مێژووی عێراق پاڵەوانییەتییەکە لە یاریگای ١١ یاریزانی ئەنجامدار و لە یاری کۆتاییدا ھەردوو کچانی گازی باکوور و زێرەڤانی بەیەک گەیشتن و کچانی گازی باکوور بوونە پاڵەوانی عێراق.
* پاڵەوانییەتی نمایشی ئەسپ سواری وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە چوو
بۆیەکەمینجار نمایشی ئەسب سواری وڵاتانی عەرەبی لە باشووری کوردستان و لە شاری ھەولێر بەرێوەچوو.
ئەم پاڵەوانییەتییە ھەشت وڵات بەشدارییان تێدا کرد و دەرئەنجام، ھەڵبژاردەی کوردستان پاڵەوانییەتییەکەی دەستخست.
* ھەولێر بووە پاڵەوانی خولی بالەی کوردستان
دوای ھەشت ساڵ تیپی بالەی یانەی ھەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی خولی بالەی یانەکانی کوردستان، دوای ئەوەی لە یاری کۆتییدا بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لە تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی بباتەوە،لەم پاڵەوانییەتییەدا تیپی بالەی ھەولێر بەئاستێکی بەرز دەرکەوت و بوە ھۆی ئەوەی دوای ٨ ساڵ ببێتە پاڵەوانی کوردستان.
* سەردار ئیسماعیل و نەزار غەزلی ئەنجامی گەورەیان بۆ کورد بەدەستھێنا
لەجامی لەشجوانی ئەڵماسی نێودەوڵەتیدا کەلەوڵاتی یۆنان بەڕیوەچوو ، ھەردوو پاڵەوانی کورد نزار غەزالی و سەردار ئیسماعیل لە کێشی خۆیاندا پلەی یەکەمیان بەدست ھێنا،نزار غەزالی پاڵەوانی کورد توانی لە کێشی ٨٥ کیلۆگرامی پلەی یەکەم بەدەستبھێنێت ، ھەروەھا سەردار ئیسماعیلی ھاونیشتیمانی توانی لە کێشی ٩٠ کیلۆگرام لە ھەمان پاڵەوانییەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا ،دوای گەڕانەوەیان بۆ باشووری کوردستان، ھەردوو پاڵەوانی ناوبراوو لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوان وبەڕێوبەرایەتی وەرزش خەڵات کران وھاوکات سەردار ئیسماعیل وازھێنانی یەکجارەکی لە یارییەکە راگەیاند.
* پاشەکشە کردنی ھەولێرو زاخۆ لە خولی نایابی عێراق
یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠١٦ ولەسەر ئاستی عێراقدا، لە یاریی نێوان ھەردوو یانەی نەجەف و ھەولێر لەخولی نایابی عێراق ھاندەران بەشێوەیەکی ناشرین پێشوازیان لە یانەی ھەولێر کرد و بە داعش ناویان بردن بۆیە ئەوانیش بڕیاری کشانەوەیان لەخولی نایابی عێراق دا،لەخولی نایابی عێراق ھاندەرانی یانەی نەجەف وتەی ناشرینیان بەرامبەر یانەی ھەولێر بەکار ھێنا یانەی ھەولێریان بە داعشی ناوبرد ،ھەر پاش کۆتایی ھاتنی یاریەکە، بەرپرسانی یانەی ھەولێری بڕیاریاندا لە خولی نایابی عێراق بکشێنەوە سەرەرای ئەوەی پارێزگاری نەجەف چەند جارێک بەتەلەفۆن داوای لێبوردنی لە ئیدارە و بەرپرسانی ھەولێر کردوە وھەروەھا وەفدێکی فەرمی لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق سەردانی یانەی ھەولێریان کرد و داوای لێبوردنیان کرد، بەڵام ئیدارەی ھەردوو یانە بڕیاری کۆتایی گەڕانەوەیان نەدا و یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش سێ یاری لە یارییەکانی ھەردوو یانەی ھەولێر و زاخۆ دواخست تا ئەوکاتەی بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوە یان کشانەوە لە خولەکە بدرێت.
*کۆڤان حەسەن یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە ئۆلۆمپیاتی بەرازیل میدالیای زێری بەدەستھێنا وەکو یاریزانێکی کورد.
* دوای ٢ ساڵ پاڵەوانییەتییەکی پاسکیلسواری لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو
دوای دوو ساڵ دابڕان بە ھۆی قەیرانی دارایی دواجار فیدڕاسیۆنی پایسکلسواری کوردستان ھەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانییەتییەک لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان کە نۆ یانە تیایدا بەشداربوون بەھۆی دابڕانێکی زۆر لە مەشق و رکابەری و پێشبڕکێکان ئاستی ھونەری پایسکلسوارەکان لاواز ببوو،ھەریەک لە یانەکانی ھەولێر ، برایەتی، کۆیە، دوکان، سۆلاڤ، ئامێدی، گاڕە، دھۆک و ئاسۆ لە پاڵەوانیەتی پایسکلسواری کوردستان بەشداربوون دوای بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکان لەسەر رێگەی ھەولێر مورتکە پاڵەوانییەتییەکە یەک رۆژی خایاند و درێژی ماوەی پێشبڕکێکە سی و دوو کیلۆمەتر بووئەنجامی کۆتایی پاڵەوانیەتیەش بەمشێوەیە بوو ، یانەی سۆلاڤی نوێ پلەی یەکەمی دەستەبەر کرد و برایەتیش پلەی دووەم و ئامێدیش پلەی سێیەمی گرت.
*ناوبژیوانی شاری کەرکووک یوسف سەعید یەکێک لە ناوبژیوانە بەتواناکانی سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە لە ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.
* لە خولی باسکەی نایابی یانەکانی کوردستان یانەی سۆلاڤی نوێ شاری کەرکووک توانی نازناوی خولەکە بەدەست بھێنێت و ببێتە پاڵەوانی کوردستان و نازناوەکەشی بۆ شاری کەرکووک بردەوە.
*یانەی شەترەنجی خانزاد چەندین پاڵەوانێتی خێرای بۆ یاریزانانی ناو شاری ھەولێرو دەرەوەی کوردستانیش ئەنجامداوە ، یاریزانانی یانەکەش لە ئاستی دەرەوە چەندین ئەنجامی شایستەیان بەدەستھێناوە.
*کارین کەمال کچە یاریزانی شەترەنجی یانەی وەرزشیی خانزاد لە پاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەبی پلەی دووەمی بەدەستھێنا لە وڵاتی سوودان ، زۆزک سەلاحیش پلەی پێنجەمی بەدەستھێنا
*لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا عێراق پلەی سێیەمی بەدەستھێنا
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ جامی نەتەوەکانی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان لە وڵاتی قەتەڕ ئەنجامدرا ، لەم پاڵەوانیەتییە ھەڵبژاردەی ژاپۆن بوە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی کۆریای باشووری بردەوە و ھەڵبژاردەی عێراقیش بەبردنەوەی لە ھەڵبژاردەی قەتەڕ پلەی سێیەمی گرت و ھاوکات ھەرسێ ھەڵبژاردەی ژاپۆن و کۆریای باشوور و عێراق بۆ ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانێریۆ سەرکەوتن.
* قوەی جەویەی عێراقی بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئاسیا
دەگەڕێینەوە بۆ کیشوەری ئاسیا، لە مانگی ١١ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا ئەنجامدرا و ھەردوو یانەی قوەی جەویەی عێراقی و بنگالۆری ھیندی بەیەک گەیشتن و لەم یارییەدا بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆی و عێراقدا، یانەی جەویە جامەکەی بەرز کردەوە دوای ئەوەی بە گۆڵێکی حەمادی ئەحمەد سەرکەوتنی تۆمارکرد، لە جامی یانە پاڵەوانەکانیش ، یانەی جیونبوک ھیۆندای کۆریای باشوور توانی بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیدا جامەکە بەرز بکاتەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی یاری چوون و ھاتن لە یانەی عەینی ئیماڕاتی بردەوە.
ئامادەکردنی: کارزان کانەبی
Top