دوای یەكسان بوونەكەیان مۆرینهۆ و كلوب لێدوانێكیان دا
هەردوو ڕاهێێنەرى مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ پاش کۆتایی هاتنى یاری نێوانیان بەشدارى کۆنفرانسێکى هەواڵیان کرد و خۆزێ مۆریینیۆى پورتوگالى ئاشکراى کرد، مانچستەر یونایتد تایمى دووەم ئاستی نمونەیی پێشکەش کرد و بەهۆى زۆرى بەرگریکارەکانى لیڤەرپوڵەوە نەیان توانى گۆڵى سەرکەوتن تۆماربکەین.
مۆرینیۆ گووتیشی: مانچستەر یونایتد لەسەر ڕێچکەى ڕاستە و لەم یاریەدا شایستەى بردنەوە بووە.
لەبەرامبەردا یۆرگن کلۆبی ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ ڕایگەیاند، تیپەکەى ئاستى بەرزى پێشکەش کردووە، بەڵام لە ئەنجامى یاریەکە ڕازی نییە و هیواداربووە بردنەوەى و سێ خاڵى یاریەکە دەستەبەر بکەن.
کلۆب گووتیشی: بەشداریکردنى مەروان فیلانی لە تامى دووەمدا هێزى بەخشیە مانچستەر یونایتد و بەو هۆیەشەوە گۆڵى یەکسانکردنەوەمان لێ تۆمارکرا.
لە هەفتەى 21ی خولى ئینگلتەرا هەردوو یانەى مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆلد رووبەڕووى یەکبونەوە و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.
hamataqana
