ئاگاداری پێكهاتەی چاوەروانكراوی هەردوو یانەی ریال مەدرید و سیڤییا بن

ئاگاداری پێكهاتەی چاوەروانكراوی هەردوو یانەی ریال مەدرید و سیڤییا بن
ئەم شەو لە لالیگا و لە یاریگای سانچێز تایبەت بە بانەی سیڤیا، ریال مەدرید و سیڤیا بەیەك دەگەن، وە دواین یاریشیان لە جامی شای ئیسپانیا بوو كە یاریەكە بە یەكسانبوون كۆتای پێهات.

ڕیاڵ لە دوو یاریی ڕابردوویدا بەرامبەر سیڤییا بە پێکهاتەی یەدەکەوە یاریکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا دێل ڕێ و چاوەڕوان دەکرێت ئەمجارە زیزۆ هەموو چەکەکانی بەکار بێنێت دژی ئەندەلوسییەکان.

لەبەرامبەردا تیپەکەی ساوپاولی کە بە وەرزێکی نایابدا تێپەڕدەبن و پلەی دووەمی ڕیزبەندی لا لیگایان گرتووە، ئەمشەو بە حەزی تۆڵە کردنەوە میوانداری شاهانەکان دەکەن و دەیانەوێت ببنە یەکەم یانە شکست بە ڕیاڵ بێنێن لە دوای 40 یاریی.

پێكهاتەی هەردوو یانەكەش بەم شێوەیەیە:

پێكهاتەی یانەی سیڤییا: ڕیکۆ، پارێخا، ڕامی، مێرکادۆ، ماریانۆ، ئیسکۆدێرۆ، نزۆنزی، نەسری، ڤیتۆلۆ، ڤازکوێز، بن یەدیر.

پێكهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید: ناڤاس، کارڤاخال، ڤاران، ڕامۆس، مارسێلۆ. کاسمێرۆ، مۆدریچ، کرۆس، ڤازکوێز، کریستیانۆ، بێنزێمە.


hamataqana
Top