خولێکی تۆپی پێ فوتساڵ کۆتایی ھات

خولێکی تۆپی پێ فوتساڵ کۆتایی ھات
خولێکی تۆپی پێ فوتساڵ کۆتایی ھات
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە قوتابیانی پەیمانگاکانی تایبەت و پێشخستی توانا وەرزشیەکانیان لقی دەوروبەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە ھاوکاری لقی دەوروبەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەڵسان بە ئەنجامدانی خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە بۆ ١٥ تیپی و زیاتر لە ١٥٠ یاریزانی ناو پەیمانگای تەکنیکی ئایندەی تایبەت بۆ گروپەکانی ناو پەیمانگاکە ، ئەم خولەش بۆ سەرجەم بەشەکانی ناو پەیمانگاک بە ماوەی دە رۆژ بەرێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەکانی گروپە جیاوازەکان ھەردوو تیپی بەشی ژمێریاری و بەشی ئینگلیزی گەیشتنە یاری کۆتایی ، لە یاری کۆتایشدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشیی ھەردوو تیپ بە یەک گەیشتن دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز ھەردوو تیپ بە ٢گۆڵ یەکسان بوون و دواتریش پەنایان بردە بەر لێدانی سزای یەک لای کەرەوە لە ئەنجامیشدا تیپی بە شی ئینگلیزی براوە بوو بە ئەنجامی(٤-٣)گۆڵ، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەرتیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، جێگای ئاماژە پێکردنە لقی دەوروبەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان ئەوە چەندین خولە بۆ تیپەکانی ناو پەیمانگای تەکنیکی ئایندە ئەنجادەدات.
کارزان کانەبی
Top