زێرەڤانی خۆی بەھێزدەکاتەوە

زێرەڤانی خۆی بەھێزدەکاتەوە
زێرەڤانی خۆی بەھێزدەکاتەوە
سەمیر بابۆ ئەم وەرزە بەر لەدەستپێکردنی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان مەشقی یانەی زێرەڤانی وەرگرت بە ئامانجی بردنی تیپەکە بەرەوو لوتکەی یانەکان، بەڵام لە کۆی ئەنجامدانی شەش یاری لەگەڵ یانەکەی نەیتوانی ھیچ سەرکەوتنێک بەدەست بھێنێت و یانەکەی لە دواین ریزبەندی یانەکان ھێشتەوە بۆیە دوای چەندین جار لە پێشکەش کردنی دەست لەکارکێشانەوەی دواجار بە بڕیاری یەک لایەنەی خۆی دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە لەگەڵ ستافی ڕاھێنەرانی تیپەکە بەرەوو پایتەختی کوردستان گەڕایەوە ئێستاش کارگێڕانی یانەی بیر لە ھەستانەوەی تیپەکەی دەکات لە قۆناخی دووەم، لەم بارەشەوە عەبدولخالق حەسەن سەرۆکی یانەی وەرزشیی زێرەڤانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھیچ کات ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووینە کە سەمیر بابۆ دەست لە مەشقی یانەکەمان بکێشنێتەوە ، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر واز ھێنانی چونکە لەگەڵ ھەندێک لە یاریزانەکان ئاسوودە نەبووە بەتەواوی لە یارییەکان دەرنەکەوتوونەوەکو پێویست، ئەگەر نا سەمیر بابۆ یەکێکە لە باشترین ڕاھێنەرکانی کوردستان ، لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکانیش حەسەن گوتیشی " یاریزانەکان ھەموویان بەردەوامن لەگەڵ یانەکەمان و تەنیا دوو یاریزانی پیشەگەرمان دوورخستۆتەوە بەھۆی خراپی ئاستیان و دوویاریزانی یانەی دھۆکیش کە کوڕی شارەکەن خۆیان پەیوەندیان بە یانەکەی ئێمە کردووە بۆ یاری کردن، لەبارەی ھێنانی ڕاھێنەری تازەش گوتی" چەندین ڕاھێنەری بیانی پەیوەندیان بە ئێمە کردووە بۆ ئەوەی مەشقی تیپەکەمان وەربگرن بەتایبەتی لە شاری بەغداد ، دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کۆبووەوە بڕیاری دا ھەرمان ساڵح ڕاھێنەری تیپی پێگەیشتوانی یانەکەمان و ستافەکەی بەفەرمی بۆنەتە ڕاھێنەری یانەکەبۆ وەرزی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان سەرپەرشتی تیپەکەمان دەکەن، گوتیشی " ئێمە ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە ، ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی یانەی زێرەڤانی لە قۆناخی دووەم، سەمیر بابۆ ی ڕاھێنەر و ستافەکەی پەیوەندیان بە یانەی پێشمەرگەی ھەولێر کرد لە خولی کوردستان بۆ ئەوەی قۆناخی دووەم سەرپەرشتی ئەو تیپەبکات.
کارزان کانەبی
Top