ئەستۆن ڤێلا داخوازی فابیان دەکات

ئەستۆن ڤێلا داخوازی فابیان دەکات
ئەستۆن ڤێلا داخوازی فابیان دەکات
یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بەردەوام لە ھەوڵآ خۆ بە ھێزکردن دایە بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلێگی ولاتەکەیان بۆیە لە ئێستادا ئیدارەی تیپەکە ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن فابیان دیلفی یاریزانی یانەی مان سیتی بگوازنەوە ریزی تیپەکەیان لە گواستنەوەی زستانە سوود لەم یاریزانە ببینن، رۆژنامەکانی وڵاتی بەرتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەستۆن ڤێلا بەفەرمی داوای لە بەرپرسانی یانەی مان سیتی کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری فابیان ببەن بۆ ئەوەی بە شێوەی خواستن تاکو کۆتایی ئەم وەرزە روو لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بکات ، بەڵام تاکو ئێستا بەرپرسانی یانەی مان سیتی ھیچ شتێکیان ئاشکرا نەکردووە لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە و دەستبەرداربوونی .
کارزان کانەبی
Top