پاریس سان جێرمان ھێرناندزی دەوێت
لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە ئەنجامەکانی یانەی پاریس سان جێرمان وەکو پێویست نییە لە یارییەکانی خولی فەرەنسی بۆیە تیپەکەش لە ئێستادا دەیەوێت ھێلی ھێرشبەری تیپەکە بەھێز بکات ، کارگێری یانە فەرەنسیەکە بەنیازە لەم زستانە گرێبەست لەگەڵ خافێز ھێرناندێز یاریزانی یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بگوازێتەوە ، رۆژنامەکانی فەرەنساش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان ھێنانی ئەم یاریزانە بۆ شوێنی خیسی یاریزانی یانەکەیان کە ئێستا بەنیازە بچێتە ریزی یانەی لاس پالماس بۆیە لەلایەن خۆشیانەوەش ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکە تاکو ئێستا ھیچ قسەیەکی لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانەی نەکردووە .
کارزان کانەبی
