زاخۆ پەنای بۆ ڕاھێنەرێکی رۆمانی برد
یانەی زاخۆی بادینان دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو ڕاھێنەری تیپەکەی ماریان ریزی یانەکەی بەبێ ڕەزامەندی یانەی زاخۆ جێھێشت بۆیە بۆ ماوەیەک یانەکە لە ھەوڵی ئەوەدابوو کەوا بتوانێ گرێبەست لەگەڵ ڕاھێنەرێکی بەتوانا مۆربکات ، ھەرچەندە ژمارەیەک ڕاھێنەر لە ھەوڵی ئەوەدا بوون سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکەن لەخولی عێراقی ئیدارەی یانەکەش ئەحمەد والی وەکو ڕاھێنەر دیاری کردبوو بە شێوەیەکی کات، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لە تیپەکە دواجار بڕیاریدا لەسەر دیاری کردنی ڕاھێنەری تازەی یانەکە دورینیل مۆنتیانۆ بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە لە خولی نایابی عێراقی ھەرچەندە یانەی زاخۆ بڕیاری دابوو کەوا لە خولی عێراق بکشێـتەوە، بەڵام دواجار بڕیاریی دا درێژە بەکاروانی یارییەکانی بدات لە خولی عێراق، سەرچاوەیەکیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا گرێبەستی ڕاھێنەری تازەی یانەکە دەگاتە ٧٥ملیۆن دینار تاکو کۆتایی خولی نایابی عێراقی بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەکە.
کارزان کانەبی
