خولی چینی ئامادەیە میسی و کریست بکڕێت

خولی چینی ئامادەیە میسی و کریست  بکڕێت
خولی چینی ئامادەیە میسی و کریست بکڕێت
بەرپرسانی خولی یانەکانی وڵاتی چین کە ئێستا بۆتە یەکێک لە ڕکابەرە سەرسەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا کەوا گرێبەستیان لەگەڵ چەندین ئەستێرەی یانەکانی ئەوروپا مۆرکردووە بۆ یاری کردن لە خولی چین و پارەی گران بەھایان بۆ دابین کردووە و بەرپرسانی خولەکەش ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی پێشوازی لە کڕینی ھەردوو ئەستێرەی جیھانی کریستانۆ رۆنالدۆ و میسی و گاریس بێل بکەن بۆ ئەوەی بیان گوازنەوە بۆ خولی ولاتەکەیان، ئەم وەرزەش بەرپرسانی یانەکە کێبرکێ دەکەن لەسەر کڕینی یاریزانانی گران بەھا لە یانەکانی ئەوروپا بەتایبەتی لە گواستنەوەی زستانە ھەردوو یاریزان کارلۆس تیڤزی ئەرجەنتینی و ئۆسکاری بەرازیلیان گواستنەوە خولەکەیان ، بەرپرسانی خولەکەش ئەوەیان بۆ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرا کردووە ئێستا دەتوانن گرێبەست لەگەڵ ھەر یاریزانێک مۆربکەن کە مەبەستیان بێت ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا ئارەزووی گرێبەست کردن دەکەن لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان کریستانۆ رۆنالدۆ و میسی و گاریس بێل و ھاری کین بۆ ئەوەی ئەوانیان بگوازنەوە بۆخولی وڵاتەکەیان قسەشمان لەسەر کڕینی دوو ئەستێرەکەی ئەوروپا کردووە دۆن و لیۆ بۆ ئەوەی بێنە خولی وڵاتەکەیان.
کارزان کانەبی
Top