دیپای دەچێتە رۆما

دیپای دەچێتە رۆما
دیپای دەچێتە رۆما
میدیاکانی وڵاتی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا یانەی رۆمای ئیتالی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانی یانەی مان یونایتد دیپای مۆربکات بۆ ئەوەی ھێلی پێشەوەی تیپەکەی بەھێز تر بکات، ئەم سەرچاوەیەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا دیپای لە دەرەوەی بازنەیە لەلای مۆرینھۆی ڕاھێنەری مان بۆیە ھەوڵی زۆر دەدات گرنگی بە دیپای بدەن بۆ یانە ئیتالیەکە، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی مان یونایتد تاکو ئێستا بەفەرمی ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر ئەم یاریزانە لاوە ھۆلەندییە، بەڵام ھەموو پێش بینیەکان ئەوەیە کەوا دیپای ریزی یانەی شەیتانەکان جێ دەھێلێت.
کارزان کانەبی
Top