زێرەڤانی دەستبەرداری سێ یاریزان بوو

زێرەڤانی دەستبەرداری سێ یاریزان بوو
یانەی زێرەڤانی لەسەر راسپاردەی راهێنەری نوێی یانەكە (هەرمان ساڵح) دەستبەرداری سێ یاریزانی یانەكە بوون.
بەفەرمی یانەی زێرەڤانی دەستبەرداری هەریەكە لە یاریزانان ( هاورێ جەلال، عومەر عومەر بیبۆ، خالید موسا) بوو.
هاورێ جەلال لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاری دەكرد لەگەڵ رۆیشتنی سەمیر بابۆی راهێنەری یانەكە بۆ یانەی زێرەڤانی، راستەوخۆ پەیوەندی بەم یانەیە كرد.
عومەر عومەر بیبۆ لە تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تیپی یەكەم و دووەمی یانەی زاخۆ لە خولەكانی كوردستان و عێراق یاری دەكرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد و لەسەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كرد و لە زۆربەی یارییەكان یاریزانی سەرەكی یانەكە بوو.
خالید موسا تەنیا 72 كاتژمێر پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كرد و بووە خێراترین یاریزان، كە گرێبەستی لەگەڵ مۆردەكرێت و پاش 72 كاتژمێر دەستبەرداری بوون، ئەم یاریزانە لە یانەی دهۆك یاری دەكرد و لە قۆناغی یەكەم لەگەڵ ئەم یانەیە یاری دەكرد، بەڵام یانەی دهۆك دەستبەرداری بوو پێش دەستلەكاركێشانەوەی سەمیر بابۆ لە ئەركی راهێنەرایەتی زێرەڤانی لەسەر راسپاردەی ئەو ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كرد لەگەڵ هاتنی راهێنەر هەرمان ساڵح راستەوخۆ دەستبەرداری ئەم یاریزانە بوو.
جێگەی باسە تا ئێستا یانەی زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركردووە (راكان عەبدولقادر، ئەحمەد مەئمون).
رێبین رەمزی
Top