چێلسی رێگەی بە جؤن تيَری نەدا
جۆن تێری کاپتنی یانەی چێلسی ئینگلیزی بەنیازی ئەوە بوو بچێتە خولی یانەکانی وڵاتی چین ، چونکە ژمارەیەک لە یانەکانی ئەو ولاتە بە بەھێزی ھاتبوون بۆ کڕینی ئەم یاریزانە ئینگلیزییە ، رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ژمارەیەک لە یانەکانی وڵاتی چین ئامادەکارییان کردبوو بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ تێری بەڵام ئیدارەی یانەی بلوز ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت و ئەوەیان پێ کردووە کەوا دەبێت بەردەوام بێت لە پێکھاتەیەکی کۆنتی ڕاھێنەر کە لەم وەرزە تاکو ئێستا ١٢ یارییە ھیچ شکستێکیان دووچار نەھاتووە ، بۆیە یانە چینیەکانیش ڕەنگە بۆ کاتێکی تر ئەم یاریزانە بگوازنەوە خولی ولاتەکەیان.
