زێدانیش دەستی پێکرد
دوای ئەوەی زێدان ئەرکی مەشقی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرتۆتە ئەستۆ تاکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرەمی ھیچ یاریزانێکی ئەستێرەی نەھێناوەتە ریزی یانەکەی تەنیا چەند یاریزانێکی لاو نەبێت، بەڵام لە ئێستادا زێدان بە ھۆی سەڵماندی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لە خولەکانی ئەوروپا و ناوەخۆی ، ناوبراو بیر لە کڕینی چەند یاریزانێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی تیپی یانەکەی زیاتر بەھێز بکات و ئەنجامە باشەکانی بپارێزێت، بۆیە زیزۆ لە ئێستادا بیر لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی مارسیلۆدەکات و کارتی سوریشی بۆ کوینتراو بەرز کردۆتەوە بۆ ئەوەی یانەکە بیفرۆشێت، رۆژنامەکانی مەدریدی پایتەختیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا زێدان بیر لە کڕینی ھەریەک لە یاریزانان فوزی غولامی جەزائیری و یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتالی و دیڤید ئەلابای یاریزانی یانەی بایرین مینوخ و ھەڵبژاردەی نەمسا دەکات بۆ ئەوەی لە زووترین کات ئەم دوو یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی، ئەم دوو یاریزانەش لەسەروووی ھەموو ئەو یاریزانانەی کە لە ھاوینی داھاتوو ریال مەدرید بە فەرمی گفت و گۆیان لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی ڕازیان بکات بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی مێرنگی ، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی ئەم دوو یاریزانە ھیچیان ئاشکرا نەکردووە.
کارزان کانەبی
