سەمیر بابۆ بووە راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر

سەمیر بابۆ بووە راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر
دوێنی شەو دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ راهێنەر سەمیر بابۆ رێكەوتن بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان.
بەپێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو هەردوو لا لەسەر هەموو خاڵەكان رێكەوتن وا بریارە لەم دوو رۆژدا هەواڵەكە بەشێوەیەكی فەرمی رابگێنێن و دەستەی راهێنەران ئەركی خۆیان بەشێوەیەكی فەرەمی لەگەڵ یانەكە دەست پێ بكەن.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە دەستەی راهێنەرانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەمشێوەیە:
سەمیر بابۆ راهێنەر، ئەبو بەكر ئەنوەر یاریدەدەری راهێنەر، كەیفی عەبدولرەحمان یاریدەدەری راهێنەر، كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵپارێز.
جێگەی باسە لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی دلشاد مەعروف لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، راهێنەری تیپی لاوانی یانەكە فەتحی قەرەنی بەشێوەیەكی كاتی وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشانكرا و لە كۆی چوار یاری توانی دوو سەركەوتن و یەك یەكسانبوون و دۆرانێكی هەبوو و توانی حەفت خاڵ بۆ یانەكە كۆبكاتەوە و هەروەها تا ئێستا چارەنووسی راهێنەری گۆڵپارێز عەبدولخالق محەمەد دیار نییە، كە لە ماوەی رابردوودا وەكو راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەستنیشانكرا.
رێبین رەمزی
Top