لای بارسا وشەی فرۆشتن قەدەغە کراوە
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەیان ڕەتکردۆتەوەکەوا لەگەڵ ھیچ یانەیەک گفت و گۆبکەن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکانی خۆیان بۆ ریزی یانەکانی تر لە گواستنەوەی زستانەی ئەمسال ، میدیاکانی وڵاتی ئیسپانیاش ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کەوا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشکرای کردووە کەوا لیستی ناوی یاریزانەکانی یانەکەی جێگیرە و پێویستی بەوە نییە ھیچ یاریزانێک بفرۆشێت لەم زستانە ، ھەرچەندە قسەی زۆر لەسەر ئەوە ھەبووە کە ئەلیکس ڤیدال بفرۆشێت بۆ ریزی یانەکانی تر، بەڵام سەرۆکەکەی ھەرێمی کاتالۆنیا ئامادە نییە ھیچ گفت و گۆیەک بکات لەسەر فرۆشتنی ھیچ یاریزانێک بۆیە ئەوەی ڕەت کردۆتەوە کەوا ھیچ رێکەوتنێک لەسەر یاریزانەکانی ئەنجام بدا.
کارزان کانەبی
