ھاورێیەکی دۆن دەچێتە خولی چینی

ھاورێیەکی دۆن دەچێتە خولی چینی
ھاورێیەکی دۆن دەچێتە خولی چینی
ریکاردۆ کواریزمای یاریزانی ھەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی بێشکتاشی تورکی ئەوەی ئاشکرا کردووە بۆ رۆژنامەی fotomac کە لە گواستنەوەی زستانە دەچێتە خولی چینی ، کواریزمای تەمەن ٣٣ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە خولی پورتوگالی پەیوەندی بە خولی تورکییەوە کردووە توانیویەتی ئاستێکی شایستە پێشکەش بکات لە خولەکە تاکو ئێستا ، بەڵام ئارەزووی ئەم یاریزانە پورتوگالیە یاری کردنە لە خولی چینی لە داھاتوودا رۆژنامە تورکیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بەنیازە ریزی یانەکەی جێبھێلێت، میدیاکانی تورکیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانە چینیەکان ئامادەن مووچەی ساڵانە ٦ملیۆن یۆرۆ بدەن بەم یاریزانە پورتوگالیە بۆ ئەوەی یاری لە خولی چینی بکات ، یاریزانی ناوبراویش ڕازی بووە بەم بڕە پارە بۆ یاری کردن لە خولەکەیان کواریزما لەگەڵ ھەڵبژاردەی پورتوگاڵ توانی نازناوی جامی یۆرۆی فەرەنسا بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
Top