دهۆك گرێبەستی لەگەڵ پیشەگەرێك مۆركرد و دەستبەرداری سێ یاریزان بوو

دهۆك گرێبەستی لەگەڵ پیشەگەرێك مۆركرد و دەستبەرداری سێ یاریزان بوو
یانەی دهۆك بەفەرمی ئەمرۆ پێننجشەممە دەستبەداری سێ یاریزانی یانەكەی بوو.
لەسەر راسپاردی راهێنەر یانەی دهۆك دەستبەرداری هەریەكە لە یاریزانان (ئەحمەد مائمون و ئەحمەد موسا) و یاریزانی پیشەگەر (راكان عەبدولقادر) بوو.
لەم وەرزدا هەردوو یاریزان ئەحمەد مائمون و ئەحمەد موسا نەیانتوانی هیچ گۆڵێك بۆ یانەكەیان تۆماربكەن و راكان عەبدولقادر لە قۆناغی یەكەم تەنیا یەك گۆڵی تۆماركرد بەرانبەر یانەی زێرەڤانی و خاوەنی خێراترین گۆڵە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان كاتێك لە خولەكی (3)ی یارییەكەیان بەرانبەر زێرەڤانی توانی تۆمار بكات.
لە بەرانبەردا یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئیڤواری جۆنیۆر تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولەكە مۆركرد.
جۆنیۆر دوای ئەوەی یانەی زێرەڤانی دەستبەرداری بوو راستەوخۆ یانەی دهۆك گرێبەستی لەگەڵ مۆركرد.
جۆنیۆر یاریزانی هێڵی هێرشبەرە و لە قۆناغی یەكەم لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكرد و لەگەڵ یانەكەی نەیتوانی هیچ گۆلێك تۆماربكات.
رێبین رەمزی
Top