ئەرسناڵ شوێنگرەوەی ئۆزێل دەدۆزێتەوە
رۆژنامەی دەیلی تراگرافی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە ھەوڵی ئەوەدایە کەوا یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی مارکۆ رویس بگوازێتەوە ریزی یانەکەی لە گواستنەوەی زاستانە، ریۆسی ئەڵمانی ھیوایەکی زۆری ھەیە کەوا بچێتە خولی ئینگلیزی ئەم یاریزانەش وەکو یاریزانەکانی تری پێشووی یانەکەی لیڤاندۆڤسکی و ھیلمز وماریۆ گتزە کە پێشووتر چوونە یانەکانی میونخ تەنیا گوتزە گراوەتەوە ئەم یاریزانەش ئارەزووی رۆیشتن دەکات وەکو یاریزانەکانی پێشووتری یانەکەی، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئارسن ڤینگەری ڕاھێنەری یانەی تۆپچیەکان رۆیسی دەستنیشان کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی مەسعود ئۆزیڵ و ئەلێکس شانسێز بگرێتەوە لە ھەمان کاتیشدا کە ئەو یاریزانانە تاکو ئێستا گرێبەستەکانیان نوێ نەکردۆتەوە ، رۆیسیش گرێبەستی لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند ھەیە تاکو ساڵی ٢٠١٩، بەڵام ڤینگەر ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر بدات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوێزتەوە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
