ڤاڵنسیا رۆنالدۆی نوێ دەوێت
یانەی ڤاڵنسیای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بە شێوەیەکی سەرەتایی رێکەوتووە لەگەڵ ییانەی بەنفیکای پورتوگالی سەرە گواستنەوەی یاریزانی لاوی یانەکە کۆنکالۆ گویدیز لە ماوەی گواستنەوەی ئەمساڵ ، رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە جگە لە یانەی ڤاڵنسیا ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتدی ئینگلیزیش لە ھەوڵی ئەوەیە ئەم یاریزانە لاوە بگوازێتەوە کە بە کریستانۆرۆنالدۆی نوێ ناوی دەرکردووە کە ئەویش یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی وڵاتی پورتوگال ، بەڵام میدیاکانی وڵاتی پورتوگاڵ ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا بە شێوەیەکی سەرەتایی رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ یانەی بەنفیکا بۆ بردنی ئەم یاریزانە ٢٠ ساڵیە لەبەرامبەر ٢٥ملیۆن یۆرۆ لە ھاوینی داھاتوو ، بەڵام لەبەرامبەریشدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات لەبەرامبەر یاری کردنی بۆ یانەکە لە خولی فەرەنسی.
کارزان کانەبی
