گواردیۆلا یاریزانێکی خولی ئۆکرانی داوا کردووە
پیپ گواردیۆلا ڕاھێنەری یانەی مان سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لە چاودێری کردنی یاریزانان بۆ ئەوەی بتوانێ پێکھاتەیەکی بەھێز بۆ یانەی مان سیتی درووست بکات، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا پیپ گواردیۆلا پلانی بۆ ئەوە داناوە یاریزانی کرواتی داریۆسرنا یاریزانی یانەی شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ھەر چەندە تەمەنی ئەم یاریزانە ٣٤ ساڵە بۆ ئەویە لەم زستانە گرێبەستی لەگەڵ بکەن و درێسی مان سیتی بپۆشێت ، ھەرچەندە یانەی بارسێلۆناش ئامانجی ھێنانی ئەم یاریزانەی ھەیە بۆ پڕ کردنەوەی شوێنی دانیال ئەلڤێس ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی شاختار بەفەرمی ھیچ شتێکی لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە ٣٤ ساڵیەی خۆی ئاشکرا نەکردووە.
کارزان کانەبی
