یۆڤی ناوەستێ

یۆڤی ناوەستێ
یۆڤی ناوەستێ
یانەی خانمە پیرەکەی وڵاتی ئیتالیا و پێشەنگی یانەکانی خولە نێو خۆیەکە بەردەوامە لە خۆ بەھێزکردن و چاودێری کردنی یاریزانانی خولەکانی تر، رۆژنامەی زە سەن ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤانتۆس ئارەزووی زۆری ھەیە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەرسناڵ و ھەڵبژاردەی چیلی ئەلێکس شانسێز بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک ئەم یاریزانە پەڵکێشی ریزی یانەکەی بکات، ، ئەلێکیس لە ساڵی ٢٠١٤لەگەڵ یانەی بارسا نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەست ھێناوە ، ئێستا لە ریزی یانەی تۆپچیەکان ئاستێکی بەرزی ھەیە و لەلایەن ڤینگەری ڕاھێنەر پشتگیرییەکی تەواوی لێ دەکرێت بەھۆی ئەو ئاستە بەرزیەوە ، بەپێی ھەواڵی ئەم رۆژنامە ئینگلیزیەش یانەی خانمە پیرەکە گفت و گۆیەکانی لەگەڵی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی فەرەمی لەگەڵ واژوو بکات، چونکە ئێستا یانەی ئەرسناڵ نیازی ئەوەی ھەیە گرێبەستی ئەم یاریزانە ٢٧ ساڵیە تاکو ساڵی ٢٠١٨نوێ بکاتەوە ، ھەرچەندە ئەلێکس ڕەتی کردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ ئەرسناڵ نوێ بکاتەوە ئەمەش دەبێتە ھەلێکی باش بۆ یانەی یۆڤی بۆ ئەوەی ئەم کارە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات.
کارزان کانەبی
Top